دەستپێکی درووستکردنی کارگە بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا
پەیامی کورد ... دەستپێکی درووستکردنی کارگە بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا .
کۆمپانیای ڕووسی " کرۆنشتات " درووستکردنی یەکەمین کارگەی تایبەتمەند لە ڕووسیا بۆ بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فڕۆکە گەلی بێفڕۆکەوانی سەربازی دەست پێکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند خستنە ڕێی ئەم کارگەیەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆ مانگی نۆڤەمبەر بەرنامەی بۆ ذارێژراوە .
کۆمپانیای کرۆنشتات پەرەپێدەر و سازندەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " ئینۆخۆدۆتس " ("Inokhodets") بە ناوبانگ بە ئۆریۆن "Orion") ە . ئەم جۆرە لە فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی دەتوانن لانیکەم ٢٠٠ کیلۆگرام باری شەڕیان پێبێت و لە سووریا بۆ هێرش بۆ سەر تێرۆریستانی نیودەوڵەتی کەڵک یان لی وەرگیراوە . نموونەگەلی شناسایی و جگە لە سەربازی ئەم جۆرە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە ش بوونی هەیە .
ڕاگەێندراوە کە کارگەی نوێی لە شاری دووبنا ، لە ناوەندی شاری مۆسکۆ یە و ڕێژەی سەرمایەگوزاری لەم پڕۆژەیەدا زیاتر لە ٤ میلیارد ڕووبل نزیکەی " ٥٢ میلیۆن دۆلار دەبێت ". ئەم کۆمپانیایە هەروەها ڕایگەیاند کە کاارگەی فڕۆکەسازی بێفڕۆکەوان ئیش و کاری هەمیشەیی و دائیمی بۆ زیاتر لە ١.٥ هەزار کەس دەستەبەر دەکات و زیاتر لە ٩٠٠ میلیۆن ڕۆبل ماڵیاتی ساڵانە نزیکەی ١٢ میلیۆن دۆلار بە بوودجەی ووڵاتەکەی زیاد دەکات .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە