دەستەی کەشناسی عێراق پلەکانی گەرمایان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... دەستەی کەشناسی عێراق پلەکانی گەرمایان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌زره‌زانی عێراق رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، ئاسمان به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان ساماڵ و هه‌ندێك جار په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له پله‌كانی گه‌رما روونادات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌زره‌زانی له‌راگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاند : كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی چوارشه‌ممه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق شێ‌دار و هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆش له پله‌كانی گه‌رما روو نادات، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش، ئاسماڵ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما روونادات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه، له‌ناوچه‌كانی باشووری ووڵاتیش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پله‌كانی گه‌رمادا روونادات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌شوهه‌وای ڕۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق وه‌ك و یه‌ك ده‌بێت و ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات، كه‌ش وهه‌وای ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش، له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان:
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە