دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی دوبەی بۆ گەشتوگوزار ده‌كات

پەیامی کورد      ...    دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی دوبەی بۆ گەشتوگوزار ده‌كات

شاندێكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بەرێوبەری گشتی گەشتوگوزاری شاره‌كانی هه‌رێم و ژمارەیەک خاوەن بنکەی گەشتیاری کەرتی تایبەت لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتی دوبەی (بازاڕی گەشتوگوزاری عەرەبی لە دوبەی ـ السوق السفر العربی فی الدبی) بۆ گەشتوگوزار ده‌كات.

له‌راگه‌ێندراوێكدا ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بۆ بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری هەرێم و راکێشانی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان، دەستەكه‌مان شوێنێکی تایبەتی (ستاند) دابین کردووە، تاکو بتوانێ بڵاوکراوەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان پیشان بدات و بەسەر میوانەکان دابەشی بکات.

دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ 16 - 5 - 2021، یەکەم رۆژی پیشانگاکە بووه‌ به‌ به‌شداری هه‌رێمی كوردستان و  بەشداری 62  وڵات و زیاتر لە هەزار کۆمپانیا له‌ پێشانگه‌كه‌دا به‌شدارن، پیشانگاکە لە 16ـ5ـ2021 ده‌ستی پێكردووه‌ تاوه‌كوو رۆژی 20-5-2021 بەردەوام دەبێت. 

له‌كۆتاییدا ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و پێشانگایه‌دا ژمارەیەک دیدار و سمینار لە بارەی گەشتوگوزار رۆژانە بەرێوە دەچن.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە