دەست بەسەرکردنی دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە تاوانی هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد   ...   دەست بەسەرکردنی دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە تاوانی هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شینبێت) و پۆلیسی ئەو وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەمنی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی ئەو دوو دامەزراوەیە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە ناوەکانی “ڕوی مزراحی” و “ئێلموگ ئاتیاس” گومانیان لێدەکرێت زانیاری هەستیاریان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی یسڕائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆکردبێتەوە. کاربەدەستانی ئەمنیەتی ڕایانگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنە دوابەدوای چاودێری ووردی چالاکییە گومانئاوییەکان و بە ئامانجی پێشگرتن لە دزەی زانیاری لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە.

لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە هێشتا بەردەوامە و ئەگەری ئەوە هەیە کە تۆمەتی جیددیتر لە دژی تۆمەتباران تۆمار بکرێت. میدیاکانی ئیسرائیل ئەمەیان بە یەکێک لە ڕووداوە ئەمنییە قورسەکانی چەند مانگی ڕابردوو وەسف کردووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە