دەست بەسەرکردنی هاووڵاتیەکی سەعوودی لە فیلیپین بە تاوانی هاوکاری کردن لەگەڵ داعش

پەیامی کورد      ...    دەست بەسەرکردنی هاووڵاتیەکی سەعوودی لە فیلیپین بە تاوانی هاوکاری کردن لەگەڵ داعش

هێزە ئەمنییەتییەکانی فیلیپین پیاوێکی سەعوودی یان بە تاوانی دەستەبەرکردنی بواری هاتنی داعشی گەلی چەکدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ فیلیپین دەست بەسەر کردووە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ماڵپەڕی میدیایی بینارنیووز لە زاری یەکێک لە ئەفسەرانی ئەمنییەتی فیلیپین ڕایگەیاند کە کەسێکی جێگای گومانیان بە ناوی سڵێمان سەحێبیانی تەمەن ٤٧ ساڵان ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئاکامی هێرشی پۆلیس دا بۆ سەر ماڵەکەی لە باشووری شاری کۆتاباتۆ دەست بەسەر کردووە .

لیوا ئیسماعیل مۆدەیەن ، لە یەکێک لە یەکە لێکۆڵینەوە تاوانییەکان و بەرپرسی پێداچوونەوەی پۆلیسی فیلیپین بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەلسەحێبانی لەگەڵ گرووپی تێرۆرسیتی داعش کە لە باشووری فیلیپین چالاکی دەکات ، پەیوەندی و پەیوەندی گەلێکی هەبووە و سەر بە داعش بووە ، ووتی : " سەحێبانی ئەندامانی عەرەبی داعشی هاوردەی فیلیپین کردووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە