دەست بەسەرکردنی ژنێک کە بە شمشێر هێرشی کردە سەر سەرۆکوەزیرانی نیووزیلەندا

پەیامی کورد   ...  دەست بەسەرکردنی ژنێک کە بە شمشێر هێرشی کردە سەر سەرۆکوەزیرانی نیووزیلەندا

دەسەڵاتدارانی نیووزیلەندا ژنێکیان دەستگیرکرد ، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە شمشێر هێرشی کردبووە سەر نووسینگەی جاسیندا ئاردێرن سەرۆکوەزیرانی نیووزیلەندا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵ لە دوای رووداوەکە لەگەڵ ڕووداوەکەدا لە ئۆفیسی ئاردێرن لە شاری ئۆکلاند دەستگیرکراوە.

ووتەبێژی پۆلیسی نیووزیلەندا رایگەیاند: "ئەو ژنە لەئێستادا هاوكاری پۆلیس دەكات لە لێكۆڵینەوەكانمان لەسەر ئەو بابەتە، لەئێستاشدا بەدوای كەسی تردا ناگەڕێین".

لە رووداوەکەدا پەنجەرەیەک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران شکێندرا، لە کاتێکدا میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کرد کە بۆمبێکی دووکەڵیشی فڕێدراوەتە سەر بیناکە.

پۆلیس لەوبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت کە رووداوەکە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها نووسینگەی ئاردێرن لە کاتی هێرشەکەدا چۆڵ بووە.

ئێستا ئاردێرن لە ئەنتارکتیکایە (جەمسەری باشوور) بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی بنکەی سکۆت (ماڵی نیووزیلەندا لە ئەنتارکتیکا) و یەکەم وەرزی تەواوی توێژینەوەکانی جەمسەری باشوور و پاراستنی ژینگە دوای دوو ساڵ لە وەستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەستیکردووەتەوە بە کار.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە