دەست بەکاربوونی سەرۆکوەزیرانی یائیر لاپید بە ئامادەبوون لە وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل
پەیامی کورد ... دەست بەکاربوونی سەرۆکوەزیرانی یائیر لاپید بە ئامادەبوون لە وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل
" یائیر لاپید " بەرپرسی بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانی ئیسرائیل بە بەشداری کردن لە دانیشتنێک بە میوانداری وەزارەتی شەڕ دەستی پێکرد .
یائیر لاپید دوێنێ هەینی بەرنامەکانی خۆی لە پێگەی سەرۆکوەزیرانی بەرەوپێشبردنی کارەکان بە بەشداری کردن لە دانیشتنێک " سەبارەت بە بابەتی " پێداچوونەوە بە دۆخی دیل گیراوان و بێسەروشوێن بووانی ئیسرائیل لە مەقەڕری وەزارەتی شەڕی ئەو ووڵاتە دەست پێکرد .
بە گوێرەی زانیارییەکان نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند کە فەرمانی کاری " لاپید " بۆ ئەمڕۆ بریتی لە دیدار لەگەڵ " ڕۆنین بار " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری و هەروەها ئەمنییەتی ناوخۆیی " تەل ئەڤیڤ " " شاباک " بووە .
لاپید دوێنێ هەینی وەکوو یەکەمین ڕابەر لە حیزبی " داهاتوو بوونی هەیە " بوو کە بەرپرسیاری سەرۆکوەزیران و بەرەپێش بردنی کاروباری تەل ئەڤیڤی تا کاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی کنێست و هەروەها تەشکیکی کابینەیەکی نوێ لە ئەستۆ دەگرێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە