دەست نیشانکردنی خەمۆکی بە زیرەکی دەستکرد
پەیامی کورد ... دەست نیشانکردنی خەمۆکی بە زیرەکی دەستکرد
شارەزایان دەڵێن زیرەکی دەستکرد ئامادەیە شۆڕشێک لە شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بکات و ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێت بە تایبەتی بۆ دەست نیشانکردنی خەمۆکی بەسوود بێت چوونکە دەتوانێت دەست نیشانکردنی ووردتر لە مرۆڤ بکات و دیاری بکات کە کام چارەسەر زۆرترین کاریگەری هەیە.
زیرەکی دەستکرد کۆمپیوتەرەکان ڕادەهێنێت بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بیربکاتەوە، بە تایبەتی سەرنج دەخاتە سەر سێ ڕەفتاری مرۆڤ: فێربوون، هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوە و تێگەیشتن و خۆڕاستکردنەوە (بۆ ووردکردنەوە و باشترکردنی کارایی بە تێپەڕبوونی کات).
یەکێک لە لقەکانی زیرەکی دەستکرد بریتییە لە فێربوونی ئامێر کە ئامانجی ڕاهێنانی کۆمپیوتەرە بۆ فێربوون و دۆزینەوەی نەخش لە داتاکان و پێشبینیکردن لەسەر بنەمای داتا بەبێ ڕێنمایی مرۆڤ.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە