دەست پێشخەرییەکی نوێ لە لایەن نووری مالکی یەوە ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... دەست پێشخەرییەکی نوێ لە لایەن نووری مالکی یەوە ڕادەگەێندرێت
سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، ئەمرۆ یان سبەی دەستپێشخەری یەک بۆ لایەنە سیاسییەکان ڕادەگەێنێت بەمەبەستى دەرچوون لەم دۆخە چەقبەستووەى ئێستا.
نووری مالکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە تویتێکدا رایگەیاند" وەرەقەیەکی دەستپێشخەریمان ئامادە کردووە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ ئەم دۆخە چەقبەستووەى ئێستا کە بەبنبەست گەیشتووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، خستەنەڕووی ئەو وەرەقەیە لەکاتێکدایە کە دڵنیابوون کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەستپێشخەری پێشکێش نەکرد بۆ دۆزینەوەی چارەیەکی راستەقینە رێگربێت لە هەرەسهێنانی پرۆسەی سیاسی لە ووڵاتدا.
هەروەها مالیکى ئاشکرای کردوە کە ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە گفتوگۆکانى دەکات لەنێوان هێزو لایەنە هاوپەیمانەکان بۆ پێگەیاندنی دەستپێشخەری یەکە و پێشکەشکردنی بە لایەنە سیاسییەکانی دیکە،
مالیکى دەشڵێت"بە ویستی خودا هیوای سەرکەوتن دەخوازین بۆ پاراستنی عێراق لە پشێوی و هەرەسهێنان".
ئەم ووتانەى نووری مالکى کەمێک دوای تویتەکەى موقتەدا سەدر بوو کە ئاڕاستەى چوارچێوەى هەماهەنگی کردبوو تیایدا رایگەیاندبوو"ڕاگرتنی پرۆسەی سیاسی ووڵات لەتەوافوق باشترە لەگەڵ ئێوە، ڕێکناکەوم لەگەڵتان، چونکە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێوە واتە کۆتایی ووڵات".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە