دەنگۆی گەڕانەوەی سامسۆنگ بۆ ڕووسیا

پەیامی کورد   ...  دەنگۆی گەڕانەوەی سامسۆنگ بۆ ڕووسیا

سامسۆنگ لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین ، هاوشێوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان ، فرۆشتنی کەل و پەلەکانی لە ڕووسیای ڕاگرت .

ئەم هەنگاوە بۆ کۆمپانیایەک بوو کە ٣٤٪ی پشکی لە بازاڕی تەلەفۆنی زیرەکی ڕووسیای هەبوو و فرۆش لەم ووڵاتە نزیکەی ٤٪ لە بازاڕی جیهانی سامسۆنگی پێک دەهێنا .

بە تێپەڕبوونی ٦ مانگ لە شەڕ کە هیچ نیشانەیەک لە کۆتایی هاتنی بوونی نییە ، ئەم گەورە تەکنۆڵۆژیایەی کۆریای باشوور لەوانەیە چالاکییەکانی جارێکی دیکە لە ڕووسیا دەست پێبکاتەوە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە