دەوحە : لە دوای واژووی پەیمانی ئاشتی ، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا و ئێران دا ڕوونادات

پەیامی کورد     ...   دەوحە  :   لە دوای واژووی پەیمانی ئاشتی ، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا و ئێران دا ڕوونادات

قەتەر جەختی کردەوە کە لە دوای واژووی پەیمانی ئاشتی ، ووڵاتانی حاشییەی کەنداوی فارس لە کۆنفرانسی العلا بە میوانداری عەرەبستانی سەعوودی هیچ کات ، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا و ئێران دا ڕوونادات .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ موحەمەد بن عەندۆلڕەحمان ئالی ثانی جێگری سەرۆکی شەورای وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ، لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاین نەشناڵ تایمز ووتی ، کە قەتەر ڕەزامەندی دەبڕیوە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سنوورە نەتەوەیییەکان ، لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی و سێ وولاتی دیکە کە گەمارۆگەلیکی ناوچەیی یان لە دژی قەتەر ئەنجام دابوو ، هاوکاری بکات .

بەڵام ئەو ووتی کە پەیوەندی دوو لایەنە بە گشتی لە ژێر کاریگەری بڕیاری حۆکمڕانی ووڵات و بەرژەوەندی نەتەوەیی دایە و جەختی کردەوە کە لەگەڵ ئەمانەش ، ئەم ڕێکەوتنە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ ووڵاتانی دیکە دا نابێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە ، هەروەها موحەمەد بن عەبدۆڵڕەحمان لە کاردانەوە بە شک و گەمانەکان دەربارەی ڕەزامەندی قەتەر لە سەر داخرانی کەناڵی تەلەفزیۆنی الجزیرە جەختی کردەوە کە دەربارەی کەناڵی الجزیرە هیج گۆڕانکارییەک ڕوونادات


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە