دەوڵەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئاستی پاشەکەوتی گازی ووڵاتەکەی " نیگەرانی " خۆی ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   دەوڵەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئاستی پاشەکەوتی گازی ووڵاتەکەی " نیگەرانی " خۆی ڕاگەیاند .

دەوڵەتی ئاڵمانیا دانی پێدانە کە ئاستی کەمی پاشەکەوتی گازی ئەم ووڵاتە لە گێرەوکێشەی ئاڵۆزییەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ڕووسیا و هەروەها ڕوون نەبوونی چارەنووسی خەتی بۆڕی گازی " نۆرد ستریم ٢ " گەیشتووەتە ئاستی جێگای نیگەرانی زۆرەوە .

ئەم هەواڵە لە لایەن یەکیک لە ووتەبێژانی ئابووری ئاڵمانیا لە جەرەیانی پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیندرا . ئەو ووتی کە دەوڵەت ، لە حاڵی پێداچوونەوەی دۆخی پاشەکەوتی گاز ە کە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر جێگای نیگەرانی و مەترسییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، پاشەکەوتەکانی گازی ئاڵمانیا لە ٨٠٪ لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە بۆ ٣٥ تاکوو ٣٦٪ کەمی کردووە . زیاتر لە ٥٥٪ لە هاوردەی گازی ئاڵمانیا لە ڕووسیاوە ئەنجام دەدرێت و ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە ش ١٥٪ زیادی کردووە .

ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بلاو دەکرێتەوە کە پێشتر دەوڵەتی گەورە بەرپرس و ڕاوێژکاری ئاڵمانیا " ئۆلاف شۆڵتز " لە کاردانەوە بە نیگەرانیگەلی زۆر دەربارەی کەمبوونی گازی پێویستی ووڵاتەکەی تا کۆتایی زستانی دەستەبەر و زەمان کردبوو کە گازی پێویست دەستەبەر دەکرێت و مەترسی کەمبوونی بوونی نییە .

پێشتریش لە مانگی جانیوەری " دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی ئابووری ئاڵمانیا " جێگر لە بەرلین هۆشداری دابوو : "   ئەگەر تێکهەڵچوون و شەڕ لە ئۆکراین بەرەو زیادبوون بڕوات و ڕووسیا بە فەرمی ڕادەستکردنی گاز بە ئاڵمانیا ڕابگرێت ئەوە ئێمە لەگەڵ کێشەیەکی زۆر جیددی بەرەوڕوو دەبین . لە دەرئەنجام دا نرخی گاز و هەروەتر تێچووەکانی بەکارهێنەرانی بەرەو زیادتر بوون دەڕوات ."

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە