دەوڵەتی ئاڵمانیا پەسەندی کرد " لە سەرەتای سێپتەمبەرەوە گڵۆپەکان کوژاوە بێت !!"

پەیامی کورد   ...  دەوڵەتی ئاڵمانیا پەسەندی کرد " لە سەرەتای سێپتەمبەرەوە گڵۆپەکان کوژاوە بێت !!"

کابینەی ئاڵمانیا لە دانیشتنی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە ، هەنگاوگەلێکی جۆروجۆری بۆ دەست پێوە گرتن لە ووزە دەسەپێندرێ .

کابینەی ئاڵمانیا فەرمانی پێویستی پەسەند کردووە و پشتڕاستی کردووەتەوە کە وەکوو نموونە ووردەفرۆشانی درگاکانی خۆیان بە داخراوی بهێڵنەوە ، ڕۆشن بوونی تابلۆگەلی نێئۆنی لە دوای کاتژمێر ١٠ی شەوەوە قەدەغەیە و بیناگەلی مێژوویی لە یەکەمی سێپتەمبەرەوە نابێ ڕووناک بکرێنەوە .

لە یاسای پەسەند کراوی ئاڵمانیا هەروەها هاتووە : مەلەوانگەگەلی تایبەت نابی بە گاز و کارەبا گەرم بکرێن و گەرمی ژوورەکان لە ئیدارەکانیش لە مانگە ساردەکاندا بۆ ١٩ پلە سنووردار بکرێت .

ڕۆبەرت هابێک وەزیری ئابووری ئاڵمانیا لە دوای دانیشتنی کابینەکەوە ووتی کە ئەم هەنگاوە دەتوانێ ٢ تاکوو ٢،٥٪ بەرگری لە بەهەدەرچوونی ووزەی ئەو ووڵاتە بکات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە