دەوڵەتی ئەلجەزائێر دەستی لە کار کشاندەوە
پەیامی کورد ... دەوڵەتی ئەلجەزائێر دەستی لە کار کشاندەوە .
سەرۆکوەزیرانی ئەلجەزائێر دەست لەکار کشانەوەی دەوڵەتەکەی خۆی ڕادەستی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک عەبدۆلعەزیز جراد سەرۆکوەزیرانی ئەلجەزائێر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست لەکار کشانەوەی دەوڵەتەکەی خۆی ڕادەستی عەبدۆلمەجید تبوون ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەی کرد .
تبوون لە حۆکمێکدا سەرۆکوەزیرانی دەستلەکار کشاوەی بەرپرسیاری ئیدارەی کاروبارەکانی ئەو وولاتە دانا تا ئەو کاتەی کە دەوڵەتی نوێ تەشکیل دەکرێت .
لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئەلجەزائێر داهاتووە : " بە پێی یاسای بنەڕەتی و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان جێگرانی شەورای نەتەوەیی و نیشتمانی خەڵک ، لە ڕێکەوتی ٢٣ جوونی ٢٠٢١ دەستلەکار کشانەوەی دەوڵەت ڕادەستی سەرۆککۆمار کرا ..
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە