دەوڵەتی ئەمریکا لەم ڕێکارەی دۆناڵد ترامپ زۆر ترساوە و نیگەرانی زۆری دەربڕیوە
پەیامی کورد ... دەوڵەتی ئەمریکا لەم ڕێکارەی دۆناڵد ترامپ زۆر ترساوە و نیگەرانی زۆری دەربڕیوە
دەوڵەتی ئەمریکا لەوە دەترسێ کە دۆناڵد ترامپ بە بەکارهێنانی هێزی خۆی بتوانێت گۆڕانکاری لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دا بکات
چەند بەرپرسی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەوەی کە دۆناڵد ترامپ بۆ گۆڕینی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەڵک لە هێزی تەواوی خۆی وەربگرێت نیگەرانن و دەترسن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی میدیایی و زانیاری " ئاکسیووس " بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا زۆر نیگەرانن کە نەوەک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا لە هێزی دەوڵەتی خۆی بە شێوازێکی دیکە کەڵک وەربگرێت تاکوو دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بگۆڕێت .
ئەم بنکە میدیاییە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکایی دەنووسێت : " ترامپ کاتێکی زۆر زیاتر لە پێویست لەگەڵ کەسانێک تێدەپەڕێنێت کە خەریکی داڕشتنی پیلانی ترسناک و جێگای گومانی بەناوبانگن و بە شێوەیەکی ئاشکرا هانی دەدەن بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزی بەردەستی خۆی .
نیگەرانی بەرپرسانی کۆشکی سپی ئەمەیە کە ترامپ بە گرتنەبەری فکرە و باوەڕی مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی خۆی بۆ گرتنەبەری حکوومەتی سەربازی و نیزامی ، جێگیرکردنی ئەرتەش و گۆڕینی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ، مەیلی هەیە
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە