دەوڵەتی ئەمریکا نیازی نییە هێزەکانی خۆی بە شێوەی یەکجاری لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە

پەیامی کورد     ...    دەوڵەتی ئەمریکا نیازی نییە هێزەکانی خۆی بە شێوەی یەکجاری لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە

بەرپرسێکی نەناسێندراوی دەوڵەتی ئەمریکا بە کەناڵی تەلەفزیۆنی العربییە ی ڕایگەیاندووە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دوای دەرچوونی لە ئەفغانستان هێشتا نیازی کشانەوەی هێزە نیزامی و سەربازییەکانی خۆی لە سووریا و عێراق دا نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوە دیپلۆماتییە بە کەنالی تەلەفزیۆنی العربیە ی ڕاگەیاندووە : " لە ئێستادا ئێمە بە نیاز نین بۆ شوێنێک بڕۆین . ئەفغانستان بابەتێکی زۆر جیاوازە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئێمەوە لە سووریا و عێراق دا نییە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە نیاز نییە هەژموونی سەربازی و نیزامی خۆی لە هیچ شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە .

ئەم سەرچاوەیە کاتێک کە دەربارەی دۆخی سووریا پرسیاری لێ دەکرێ لە ووڵامدا ووتی کە واشینتۆن لە سەر بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپگەلی تێرۆرسیتی وەکوو داعش و القاعدە کە لە ڕووسیا ناوەندیان هەیە و توانایی و ئارەزووی هێرش کردنیان بۆ سەر ویلایەتەیەکگرتووەکان هەیە ووتی : تێرۆریستان دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە ١٠ هەزار میلیشیای بەدیل گیراوی داعش کە ئێستا لە بەندیخانە کاتی یە جیاوازەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزگاری یان لێ دەکرێت و هەروەها دەیان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی ئۆردووگاگەلی قەرەباڵغی پەنابەران ، بگەنە مەبەستی خۆیان .

لە هەمان کاتدا جێسیکا مەک ناڵتی ، ووتەبێژی پێنتاگۆن لە پەیامێکی ئیمەیلی دا ووتی واشینتۆن سەبارەت بە پارێزگاریکردنی هەژموونی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە عێراق لە سەر داوەتی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بۆ پاڵپشتی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوە لەگەل داعش پابەندە .

ئەو هەورەها ڕایگەیاند جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە جووڵای ئەمساڵ دا لە چاوپێکەوتنی لەگەل موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەواڵی لە تەواو بوونی هەموو بەرپرسیارییە نیزامییەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق دا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بەڵام لە هەمان حاڵدا نیزامی و سەربازانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕێگای ڕاهێنانی سەربازی ، ڕاوێژکاری و خستنە ڕووی زانیاری و هەواڵگری بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق یارمەتیدەری ئەوان دەبێت .

جۆئێل ڕایبۆرن ، نێردەی تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا ووتی کە هەرجۆرە باس و قسە دەربارەی دەرچوونی ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و عێراق و نابەرپرسیاری جیددی دەبێت

ڕایبۆرن ووتی : ئەگەر ویلایەتەیەکگرتووەکان ناچار بە دەرچوون ببێت ، ئەوە جێگای ئەوان لە لایەن هێزە تێرۆریستییەکانی ئێران ، ئەسەد و ڕووسیا وە پڕ دەکرێتەوە کە ئەمە پاشهاتگەلی جیددی و مەترسیداری بۆ گرینگترین بەرژەوەندییەکانی ئێمە لە ناوچەکە دەبێت


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە