دەوڵەتی ئەڵمانیا ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆی، پەسەند کرد   

پەیامی کورد     ...   دەوڵەتی ئاڵمانیا ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆی، پەسەند کرد  

 وەزیری دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاند داواکاری فەرمی فینلەندا و سوید بۆ ئەندامیەتی ناتۆ لە کابینەی فەرمی بەرلین پەسەند کرا.

 "مارکو بوشمان"وەزیری دادی ئاڵمانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا بڵاوی کردەوە: کابینەی ئاڵمانیا داخوازی فەنڵاند و سویدی بۆ ئەندامیەتی ناتۆ پەسەند کردووە . وەزیری دادی ئاڵمانیا جەختی لەوە کردووە: ئێمە بەڵێنمان داوە لە زووترین کاتدا ئەم پڕۆسەیە بگەیندرێتە ئەنجام . 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە