دەوڵەتی تورکیا ژمارەی هێرش و ئامانجە پێکراوەکانی پەکەکە ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... دەوڵەتی تورکیا ژمارەی هێرش و ئامانجە پێکراوەکانی پەکەکە ئاشکرا دەکات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى ووڵاتی تورکیا لە زمانی وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاوی کردەوە : لە ئۆپراسیۆنی "هەڵۆی زستان" لە باکووری سووریا و عێراق، چەندین حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگای چەک و تەقەمەنی و بنکە و کەمپی مەشق و راهێنانی پەکەکە خاپوور کراون.
لە ئۆپراسیۆنەکە، لە ڕێگەی ٦٠ فڕۆکەی شەڕکەرەوە ، فڕۆکەی چاودێری، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار،، ئامانجەکان لە قوڵایی ١٦٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کاراجاک، ٨٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی شەنگال و نۆ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی دەریک بۆردومان کراون.
ئامانجەکانیش نزیکەی ٨٠ خاڵ بوون لە سێ ناوچەی جیاوازدا و بەهۆی بۆردومانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیشەوە چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەکەدا روویدا، هەروەها بینایەکیش کرایە ئامانج کە بەرپرسانی پەکەکەی تیایدا کۆ بوونەتەوە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە