دەوڵەتی سوید داڕما

پەیامی کورد     ...   دەوڵەتی سوید داڕما .

دەنگی نامتمانەیی پەرلەمانی سوید بە سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە بوو بە هۆی داڕمانی و تێکشکانی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتێک پەرلەمانی سوید ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی نامتمانەیی خۆی دایە ستێفان لۆفن سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە .

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ، ١٨١ کەس لە ئەندامانی پەرلەمانی سوید دەنگی نا یان دایە لۆفن .

یەکێک لە حێزبە چەپگەراکانی دەوڵەت کە ٢٧ ئەندامی لە پەرلەمانی سوید هەیە داواکاری بەڕێوەچوونی دانیشتنی دەنگی متمانە بە لۆفن بووە .

لۆفن کە کەسێکی سۆسیال دیمۆکراتیک ە لە ساڵی ٢٠١٤ هێزی لە سوید لە دەستدایە . ئەو ئێستا بە سێ هەڵبژاردە ی دەستلەکارکشانەوە، هیدایەتی دەوڵەتێکی سست و یاخود بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەختە بەرەوڕووە .

ئەگەر لۆفن لە پۆستی سەرۆکوەزیری پاشەکشە بکات و دەست بکێشێتەوە سەرۆکی پەرلەمان دەبێتە خاوەنداری پۆستی سەرۆکوەزیرانی سوید .

لۆفن لە دوای دەنگی نامتمانەیی پەرلەمانی سوید لە ووتەکانی خۆیدا ووتی : دەبێ بیر بکەینەوە کە چ هەڵبژاردەیەک بۆ سوید باشترە


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە