دەوڵەتی پووتین : ئەمریکا لە ئاستانەی شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیادایە
پەیامی کورد ... دەوڵەتی پووتین : ئەمریکا لە ئاستانەی شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیادایە
" ماریا زاخارۆڤا " ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی لە دوای هەڵچوون و تووندتر بوونی قەیرانەکانی ئۆکراین و بەڕێکەوتنی بەرەوڕووبوونەوەیەکی تێکەڵەی تووند لەگەڵ ڕووسیا ، بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ئاستانەی بەرەوڕووبوونەوەی نیزامی و سەربازی ئاشکرا لەگەڵ ووڵاتی ئێمە کە بە واتای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەتۆمییەکانە ، بەرەوڕوون .
جێگای گرینگیدانە کە هەڵسووکەوتێکی لەم شێوەیە پڕە لە ئاڵۆزی و مەترسیگەلی ئەتۆمی .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە