دەوڵەتی ژاپۆن : ١ میلیۆن یێن وەربگرن و تۆکیۆ بە جێ بهێڵن
پەیامی کورد ... دەوڵەتی ژاپۆن : ١ میلیۆن یێن وەربگرن و تۆکیۆ بە جێ بهێڵن
دەوڵەتی ژاپۆن بڕی ١ میلیۆن یێنی لە بەرامبەر هەر منداڵیک بە هەر بنەماڵەیەکی ژاپۆنی دانیشتووی تۆکیۆ دەدات تاکوو ئەم شارە بە جێ بهێڵن و بۆ ژیان بڕۆنە گوندەکان و ناوچەگەلێک کە دانیشتووانی کەمتری هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هاندانە نەختییە ١ میلیۆن یێنی بەرامبەر بە " ٧٥٠٠ " دۆلار ئەم هاندانەی زیاتر کردووە تاکوو خەڵک بۆ ئەو ناوچانەی کە دانیشتووانەکەی کەم کە لە ژێر کاریگەری پیری و کەمکردنەوەی دانیشتووانن بڕۆن . هاندانی نەختی پێشوو ٣٠٠ هەزار یێن بووە کە ئێستا بڕیار وایە دەوڵەتی ژاپۆن ئەم ژمارەیە بۆ زیاتر لە ٣ بەرامبەر لە بەرامبەر هەر منداڵێک بگەێنێت .
ئامانجی دەوڵەتی ژاپۆن لەم سیاسەتە پێچەوانەکردنەوەی ڕەوەندی کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووان لە سارەکان و گوندگەلی بچووک و هاوکاریکردنی ئابووری ئەم بەشانە لە لایەک و هەروەها پێشگرتن لە زیادبوونی دانیشتووان لە سارە گەورەکان وەکوو تۆکیۆ و ئۆزاکایە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە