دەوڵەتی کەنەدا بە دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی خانوو بە کەسانی بیانییە لە ووڵاتەکەی
پەیامی کورد ... دەوڵەتی کەنەدا بە دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی خانوو بە کەسانی بیانییە لە ووڵاتەکەی
دەوڵەتی کەنەدا بە دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی خانوو بە کەسانی بیانییە لە ووڵاتەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ .
جاستن ترۆدۆ ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ، بە دوای قەدەغەکردنی فرۆشی خانووبەرە و مۆڵک بە کەسانی بیانییە و هیوادارە بەم کارە ببێتە بەربەستێک لە بەرامبەر زیادبوونی بێوێنەی بەهای مەسکەن لەم ووڵاتەدا .
بە پێی ڕاپۆرتەکان نرخی خانوو لە کەنەدا لە چاو ساڵی ڕابردوو ٢٠٪ زیادی کردووە و لە ئێستادا میانگینی نرخی خانوویەک لەم ووڵاتە گەیشتووەتە نزیکەی ٨١٠ هەزار دۆلاری کەنەدی کە ٩ بەرامبەری ناوەندی دەستحەقی ساڵیانەی هاووڵاتییەکی کەنەدی یە .
سەرەرای ئەمە ، چاودێرانی خانووبەرە دەڵێن یاسایەکی لەم شێوەیە لەوانەیە کاریگەری لە سەر نرزی خانووبەرە نابێت چوونکە بە ووتەی ئەوان بەشێکی کەم لە مامەڵەکانی خانووبەرە لە کەنەدا سەر بە موشتەری یانی بیانییە
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە