دەوڵەتی گورجستان سنوورەکانی داخست
پەیامی کورد ... دەوڵەتی گورجستان سنوورەکانی داخست.
دەوڵەتی گورجستان سنوورە زەوییەکانی لەسەر بارهەڵگرە ئێرانییەکان داخست.
پاش قەدەخە کردنی گەشتی هاووڵاتییە ئێرانییەکان بۆ گورجستان ، تفلیس ڕۆژی یەکشەممە هەموو سنوورە زەوییەکانی داخست و پێشی لە هاتووچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی ئێرانییەکان گرت.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسپوتنیک؛ سەدان کامیۆن و بارهەڵگری ئێرانی کە لە ڕووسیا بۆ ئەرمەنێستان دەچوون لە سنوورەکانی گورجێستان ڕێگەیان لێ گیراوە.
لە ئەگەری بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی تفلیس ، تەنیا ڕێگەیەک کە بۆ ئێران دەمێنێتەوە ڕێگەی باکوور_ئاشووری بەندەر ئەزەلی بۆ بەندەری ئاستراخانی ڕووسیایە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە