دەوڵەتی یاسا لەسەر یەکخستنی "ماڵی شیعە " پەیامێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... دەوڵەتی یاسا لەسەر یەکخستنی "ماڵی شیعە " پەیامێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات
محەمەد الصیهود، سەرکردە و کاندیدانی سەرکەوتوی دەوڵەتی یاسا بۆ پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت، پێویستە "ماڵی شیعە" یەک بخرێت بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتو.
محەمەد سەیهوود لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "بەرژەوەندی گشتی ووڵات پێویستی بە یەکخستنی ماڵی شیعە و دوورکەوتنەوە لە پارچە پارچەبوون هەیە، کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەێنێت، هێزە شیعیەکان رۆڵ و پێگەی گرینگیان لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە و یەکگرتنی ئەوان پێکهێنانی حکوومەت خێراتر دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ بژاردەیەک نییە بۆ هێزە شیعییەکان تەنها دەبێت یەک بگرن لەژێر یەک ناونیشاندا بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و درووستکردنی هاوپەیمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و جەماوەری، نەک تەنها داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی بکەن".
پێشتریش هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کردبوو کە بە ووتەی خۆی هانی لایەنەکانی شیعە دەدەن بۆ درووستبوونی جیاوازی لەنێوانیان و ووتی، "ئەو کەسانە هەن کە پارە دەدەن بۆ شەڕی شیعە و شیعە، بێگومان ئەمە تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئایینی و مەرجەعی عەلی سیستانی بوونی هەبێت سەرناگرێت".
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە