دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی جیهانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٢
پەیامی کورد ... دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی جیهانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٢
گۆڤاری فۆربس ، لیستەی دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی جیهانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە .
بنەمالەی ساڤیرۆس ، سەرمایەداری میسڕی ، دەوڵەمەندترین بنەماڵە لە جیهانی عەرەب بوون کە ئاستی کۆی گشتی سەروەت و سامانەکەیان ١١،٢ میلیارد دۆلار بەرئاورد دەکرێت .
بنەماڵەی نەجیب میقاتی ، سەرۆکوەزیرانی لۆبنان دووهەمین بنەماڵەی دەوڵەمەندی جیهانی عەرەبە بە سەرەوەتی بەرامبەر بە ٥،٦ میلیارد دۆلار .
بنەماڵەی مەنسوور ، داهێنەر و سەرمایەداری میسڕی ، سێهەمین بنەماڵەی دەولەمەندی جیهانی عەرەبە کە سەروەتەکەی دەگاتە ٥،١ میلیقارد دۆلار .
بنەماڵەی یەسعەد ڕێبڕاب ، تاجیری ئەلجەزایری یش بە گەورەیی ٥،١ میلیارد دۆالر ، پلەی سێهەمی دەولەمەندترین بنەماڵەی جیهانی عەرەبی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە .
بنەماڵەی حەریری ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لۆبنان یش بە سەروەتی ٤،٧ میلیارد دۆلار لە پلەی پێنجەمی دەوڵەمەندترین بنەماڵەی جیهانی عەرەب دایە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە