دەوڵەمەندترین کەسی جیهان : ماڵێکم نییە و لە ماڵی هاوڕێیەکانم ژیان دەکەم
پەیامی کورد ... دەوڵەمەندترین کەسی جیهان : ماڵێکم نییە و لە ماڵی هاوڕێیەکانم ژیان دەکەم
ئیلان ماسک دامەزرێنەری کۆمپانیای " تیسلا " ڕایگەیاند : ئەگەر من ساڵانە میلیاردەها دۆلارم لە بابەتی تاکە کەسیم خەرج بکەم ، ئەوە زۆر کێشە درووست دەبێت بەڵام بەم شێوەیە نییە .
لە ڕاستیدا من لە ئێستادا تەنانەت ماڵێکم نییە . من بە واتای ڕاستەقینە لە ماڵی هاوڕێیەکانم دەمێنمەوە .
من بەلەم گەشت و گوازم نییە ، ناڕۆمە پشوو هەر بۆیە بەو شێوەیە نییە کە خەرجییە کەسییەکانی من زۆر بێت .
بەڵام تەنیا شتێک کە هەیە ، إرؤکەیە ، بەڵام ئەگەر سوود لە فڕۆکە وەرنەگرم کاتێکی کەمم بۆ کار هەیە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە