دەیان فڕۆکەی ئەمەریکی چەک و مووشەکی پێشکەوتوویان بۆ ئیسرائیل گواستەوە

پەیامی کورد   ...   دەیان فڕۆکەی ئەمریکی چەک و مووشەکی پێشکەوتوویان بۆ ئیسرائیل گواستەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی خاكەلێوە، میدیای ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بارێکی سەربازی گەورە گەیشتە ئیسرائیل، کە بە یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەی ئاسمانی لە مێژووی پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوان واشینتۆن و تەلئەڤیڤ دا وەسف کراوە.

کەناڵی i24NEWS، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە، دەیان فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی 'نیڤاتیم' لە باشووری ئیسرائیل نیشتنەوە، کە بارێکی گەورەی چەکیان هەڵگرتبوو، دیارترینی ئەو چەکانەی هێناویانە بۆمبی قورسی جۆری MK-84  و  سەدان مووشەکی سیستەمی THAAD و هەزاران تەقەمەنی دیکەن.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کردووە، ڕەوانەکردنی ئەم بارە چەکە، لە کاتێک دایە کە دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران بەردەوامە، هەروەها چەندین جار دۆناڵد ترامپ، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە ئێران، لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان كردووە.


 


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە