دە سەربازی کۆماندۆی ئەمریکی لە ستۆنیا بریندار دەبن
پەیامی کورد ... دە سەربازی کۆماندۆی ئەمریکی لە ستۆنیا بریندار دەبن .
مارک نایلۆر ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە چەندین سەربازی کۆماندۆی ئەو ووڵاتە لە کاتی دابەزین بەرەو زەوین بە پەڕەشووت بریندار بوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک Postimees نووسی ، لە ستۆنیا دە کەس لە سەربازە کۆماندۆوە ئەمریکییەکان لە کاتی دابەزین یان لە مەیدانی ئاسمانی نۆرمسە برینداربوونە کە بەپەلە گەێندراونەتە نەخۆشخانە .
ئەو ڕایگەیاند : " ئەمە بەشی ئاسایی ئۆپراسیۆنی ئاسمانییە ."
بە ووتەی ئەو هیچ یەک لە برینەکان ژیانی سەربازەکان ناخاتە مەترسییەوە زۆربەی سەربازانی کۆماندۆ گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان .
جێگای ئاماژەدانە ٨ی مەی هێزەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ستۆنیا دابەزینە خوارەوە بە پەڕەشووت . ئەمە وەکوو بەشێک لە گەورەترین هاشێوە جێبەجێ کردنی دوورگەیی یە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو ، دا دەبێت
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە