د . شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... د . شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ى حوزهیرانى 2021، د.شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەپەیامێکدا باسی لەوەکردوە، پرۆفیسۆر د.شێرکۆ بابان، جگە لەوەی ئەندازیارێکی بەتوانای میکانیک و میکائێلێکترۆنیک بو، کەسایەتییەکی زانستی لێهاتوو و قەڵەمێکی بەبڕشت بوو لەخزمەتکردنی زمانی کوردی و خاوەن دیدگا و تێڕوانی تایبەت بو بۆ خوێندنەوەی لایەنە جیاوازەکانی زمان و لە ماوەی ژیانیشیدا توانی خزمەتێکی بەرچاوی ئەو بوارە بکات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ناوبراو چەندین کتێب و توێژینەوە و بەرهەمی زانستیی لەبواری زمانی کوردیی پێشکەش بە ناوەندی ڕۆشنبیری کردوە، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
ژیاننامهى شێرکۆ بابان:
- ساڵی 1953 لە چەمچەماڵ لە دایکبوە - خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندوە.
- ساڵی 1976 زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدای تەواوکردوە.
- لە 1980 چوەتە فەڕەنسا و لە 1985 دکتۆرای لە بواری کانزا و درووستکاری کانزایی وەرگرتووە.
- لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بوو.
- نووسەری زیاتر لە 10 کتێبە لە بوارەکانی زمان و رێزمانی کوردیدا و سەرپەرشتیاری کتێبی وانەی کوردی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە