رامسێسی دووهەم " ڕۆخساری فێرعەون " ببینن " درووستکردنەوەی سێ لایەنەی ڕۆخساری میسڕ لە دوای ٣٢٠٠ ساڵ
پەیامی کورد ... رامسێسی دووهەم " ڕۆخساری فێرعەون " ببینن " درووستکردنەوەی سێ لایەنەی ڕۆخساری میسڕ لە دوای ٣٢٠٠ ساڵ
زانایان بە کەڵک وەرگرتن لە مۆدێلێکی سێ لایەنە لە کەلەی سەری " ڕامسێس ی دووهەم " فێرعەونی میسری باستان ، بۆ یەکەمین جار توانییان ڕۆخساری ئەو درووست بکەن .
ئەوان دواتر پڕۆسەی پیری لەم ڕۆخسارەدا پێچەوانە کردەوە تاکوو ڕۆخساری ئەو لە کاتی ئەوپەڕی هێز و دەسەڵاتی بە دەست بهێننەوە .
دەرئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە یەکەمین درووستکردنەوەی ڕۆخساری زانستی لە ڕۆخساری ئەم فێرعەونە بەهێزەیان بەدی هێنا .
سەحەر سەلیم ، لێکۆڵەری زانکۆی قاهیرە لە میسڕ کە مۆدێلی سێ لایەنەی کەلە سەری ڕامسێسی دووهەمی درووست کردووە ، دەڵێ : بڕوای من لە سەر ڕۆخساری ڕامسێس ی دووهەم لە ژێر کاریگەری ڕۆخساری مۆمیایی کراوی ئەو بوو .
ئەم درووستکردنەوەیە ئیزنی دا تاکوو ڕۆخسارێکی ڕاستەقینە لە سەر ئەو مۆمیاییە دابنێنین .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە