راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق : هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەكاتی خۆیدا دەكرێت
پەیامی کورد ... راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق : هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەكاتی خۆیدا دەكرێت
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند حكوومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا.
فادی شەممەری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكوومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا كە دەكاتە كۆتایی ئەمساڵ ئەوەش لەچوارچێوەی جێبەجێ كردنی بەرنامە سیاسییەكەی خۆیدا.
ئەمڕۆ هەینی شەمەری رایگەیاند حكوومەت هەموو پێویستییەك بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دابین دەكات، لەوانە بوودجەی پێویست بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، تا هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیان بەڕێوەبچن.
رۆژی سێشەممەی رابردوودا موحەمەد زیاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مەحاڵە هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت بەهۆی كۆتایی هاتنی كارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە ساڵی داهاتوو، دەبێت دەستەیەكی نوێ بۆ كۆمیسیۆن هەڵبژێردرێت یان ماوەی كارەكانیان درێژبكرێتەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە