راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ داواکارییەکی حەیدەر عەبادی لە ووڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ داواکارییەکی حەیدەر عەبادی لە ووڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

جەرد کۆشنەر راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەتەوە و عەبادی داوایلێکردووە کە کۆبوونەوەی دووقۆڵی بکەن و داوایەکی سەیری لێکردووە.

جەرد کۆشنەر لە کتێبە نوێیەکەیدا بەناونیشانی "شکاندنی مێژوو، بیرەوەرییەکی کۆشکی سپی" دەڵێت "حەیدەر عەبادی کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو پێیی ووتم ئامادەیە بڕێک پارە لەبەرامبەر پاراستنیان لە لایەن ئەمریکاوە پێبدات، بەڵام لەسەرەتادا دەیویست هەرزانترین رێککەوتن بکەین".
 
جارید کوشنەر باسی لەوەشکردووە "دەمانتوانی لەبەرامبەر پشتیوانیی سەربازیی بۆ عێراق ئێمە %20ی داهاتی نەوتی عێراق وەربگرین'، بەڵام وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا نەیانهێشت ئەمە سەربگرێت".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە