رووداوێکی ئەمنی لە نزیک سنووری میسر
پەیامی کورد ... رووداوێکی ئەمنی لە نزیک سنووری میسر
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ڕووداوێکی ئەمنییان لە نزیک سنووری میسر لەگەڵ فەلەستین ڕاگەیاند کە تێیدا چەند سەربازێکی ئیسرائیلی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەنگی تەقە لە لایەن سەربازانی ئیسرائیل ەوە لە نزیک سنووری میسر لەگەڵ فەلەستین بیستراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەربازانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە گوێیان لە تەقەی دەمانچە بووە لە نزیک سنووری میسر، هەروەها ڕووداوەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
بەڵام میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقەکردن لە سەربازە ئیسرائیلییەکان لە نزیک سنووری میسر، چەند سەربازێکی ئیسرائیلی برینداربوون و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕووداوێکی دیکەی ئەمنییان لە باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاندووە کە تێیدا سێ سەربازی ڕژێم لە بەیت حەنوون بریندار بوون.
میدیا ئیسرائیلی یەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم ڕووداوە دوای تەقینەوەی بۆمبێک ڕوویداوە.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە