ریاز و مەنامه خوازیاری «ڕووبەڕووبوونەوەی جدی»ـن لەگەڵ کەیسی ئەتۆمی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... ریاز و مەنامه خوازیاری «ڕووبەڕووبوونەوەی جدی»ـن لەگەڵ کەیسی ئەتۆمی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی
هەردوو پاشای سەعوودی و بەحرەین لە دیدارێکیان لە عەرەبستان قسەیان لە هاوکاری و رەفتاری جیددی و کاریگەر کرد بەرامبەر کەیسی ئەتۆمی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی
پاشای بەحرەین عەرەبستانی سەعوودی " بنچینەی سەرەکی و گرینگی " ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەکە ناو دەبات
پادشای بەحرەین کە دوێنی بە سەردانێک گەیشتە ڕیاز و لەگەڵ مەلێک سەلمان پاشای سەعوودی چاوپێکەتنی کرد دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتۆگۆیان ئەنجام دا .
مەلیک حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە ، پاشای بەحرەین ڕایگەیاند عەرەبستانی سەعوودی بنچینەی سەرەکی " یە لە دەستەبەرکردن و پارێزگاریکردن لە ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەکە .
بە پێی ڕاپۆرتی العربیە ئەو دوێنێ چوارشەممە گەیشتە ڕیاز و لەگەڵ مەلیک سەلمان پاشای سەعوودی چاوپێکەوتن و هەروەها دەربارەی دواهەمین گۆڕانکاری ناوچەکە ووتووێژیان کردووە .
ئەو هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی لە بەرامبەر هەوڵەکانی مەلیک سەلمان لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ناوصەکە ، کەنداوی فارس ، عەرەبەکان و ئیسلام ڕاگەیاند و ڕۆڵی ستراتیژی عەرەبستانی لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بە متمانەیەک بۆ داهاتووی باشتری هەموو خەڵکی جیهان ناو برد .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە