رێككەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

پەیامی کورد     ...    رێككەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

بڕیار وایە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی سبه‌ی، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بدات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، تا ئێستا ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەرێم و بەغدا كراوە، وەكوو خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەھاتووە، ھەوڵیش دەدرێت پڕۆژەیاسای بوودجە لە بەرژەوەندی كورد تێپەرێندرێت.

د. ڤیان سەبری، ڕایگەیاند : "ئێمە وەكوو كورد خۆمان بۆ كۆبوونەوەی سبه‌ی پەرلەمان ئامادە كردووە و تا ئێستا رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداش وەكو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە، جارێش دیار نییە كە باس لەوە دەكرێت لایەنی بەغدا لە رێككەوتنەكە پەشیمان بوونەتەوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: "گفتوگۆكان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆژەیاسای بوودجە تێپەڕێندرێت و ئێمەش ھەوڵ دەدەین لە بەرژەوەندیی كورد بوودجە یەكلا بكرێتەوە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە