رەجەب تەیب ئەردۆغان : دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکان دا دەکرێتەوە

پەیامی کورد   ...   رەجەب تەیب ئەردۆغان : دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکان دا دەکرێتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت : ووڵاتەکەی هەنگاو بەرەو ئامانجەکەی دەنێت، كە خۆی لە تورکیایەکی دوور لە تیرۆردا دەبینێتەوەو، بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبێت و حكوومە پێشوەختەكان تێك دەشکێنێت.
ئەرۆغان، دوای کۆبوونەوەی حکوومەتی تورکیا لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە ئانكارای پایتەخت، لە ووتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد: تورکیا راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە بڕیارێکی گرینگ دەزانێت لە ڕووی بەهێزکردنی ئاسایشی ووڵات و، ئاشتی ناوچەیی و، برایەتی هەمیشەیی رۆڵەكانی کۆماری تورکیا.
ووتیشی: بە چوونە دەرەوەی تیرۆر و تووندوتیژی لە هاوکێشەکەدا، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە، دیارترینیان، بەهێزکردنی توانا دیموکراسیەکانە بۆ کاری سیاسی.
ئەردۆغان راشیگەیاند: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەک، ئەو رۆژانە كۆتایی یان هات کە خێزانەکان رۆژانە هەواڵی ماڵوێرانکەریان پێدەگەیشت، بۆ ماوەی ساڵانێكی درێژ.
جەختیشی كردەوە : بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەمەلایەنە و گشتگیر دەزانین، کە هەموو لقەکانی ئەو رێکخراوە لە سووریا و باکووری عێراق و ئەورووپا دەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە