زاخارۆڤا : جیهان بە ترس و وەحشەتەوە دەرئەنجامی ئەزموونێکی دیکە لە واشینتۆن ەوە لە ئەفغانستان دەبینێت

پەیامی کورد     ...    زاخارۆڤا  :  جیهان بە ترس و وەحشەتەوە دەرئەنجامی ئەزموونێکی دیکە لە واشینتۆن ەوە لە ئەفغانستان دەبینێت

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کار بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن لەبارەی ئەفغانستان.

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە دەست بەسەرداگرتن و کۆنترۆڵی تەواوی تاڵیبان بە سەر خاکی ئەفغانستان ەوە ووتی : جیهان بە ترس و وەحشەتەوە دەرئەنجامی ئەزموونێکی دیکە لە واشینتۆن ەوە لە ئەفغانستان دەبینێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەێندراوێکی دەربارەی پەرەسەندنەکانی ئەفغانستان و پێشڕەوییەکانی تاڵیبان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین دەربارەی ئەفغانستان.

ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند و نووسی : جێگای سەرسووڕمان بەڵام ڕاستەقینەیە کە ئەفغانستان بینەری تێکهەڵچوونی نێوان دوو هێزە کە هەر دووکیشیان دەرئەنجامی بیروباوەڕی ئەمریکین .جیهان بە ترسەوە دەرئەنجامی ئەزموونێکی مێژوویی دیکە لە واشینتۆن لەو ووڵاتە دەبینێت
تائێستا پێشڕەوییەکانی تاڵیبان دژی سوپای ئەفغانستان بەردەوامە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنی جەلال ئاباد و چەند ناوچەیەکی نزیکی کابوڵ راگەێندراوە ، شاندێکی تاڵیبان یش سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستانی کردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ حکوومەتی ئەو ووڵاتە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە