زاخارۆڤا : هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە نیشاندەری درزێکی جیددی لە ئەمریکایە
پەیامی کورد ... زاخارۆڤا : هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە نیشاندەری درزێکی جیددی لە ئەمریکایە
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : هەڵبژاردنی میان دەورەیی ئەمریکا نیشاندەری جیایی و تەفرەقەی مەترسیدار لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و گومانی دەنگدەران سەبارەت بە تەندرووست بوونی هەڵبژاردنەکانە .
دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی میان دەورەیی کۆنگرە نیشان دەدات کە ئەمریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار تووشی درز بووە .
پەلەی ئێستا بۆ بەدەستهێنانی مەجلیسی سێنا و نوێنەران ، نموونەیکی دیکە لە تێکهەڵچوونی قووڵی ناوخۆیی و پێشێڵکردنی هەموو لایەکانی دیمۆکراتیک لە قۆناغی کۆتایی بە تێهەڵچوون بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی لە ساڵی ٢٠٢٤ ە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە