زاناکان لە چارەسەرکردنی شێرپەنجە نزیکتر دەبنەوە

پەیامی کورد  ...  زاناکان لە چارەسەرکردنی شێرپەنجە نزیکتر دەبنەوە

  زانایان ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان. ورووژاندنی مۆلیکوولەکانی ئەمینۆسیانین بە ڕووناکی ژێر سووری نزیک دەبێتە هۆی ئەوەی مۆلیکوولەکان بە یەک دەنگ لەرزین، بەسە بۆ ئەوەی پەردەی خانە شێرپەنجەییەکان لەیەکتر جیابکەنەوە.

لە ئێستادا مۆلیکوولەکانی ئەمینۆسیانین لە وێنەگرتنی زیندوودا وەک بۆیەی درووستکراو بەکاردەهێنرێن، بەزۆری بە ژەمە کەمەکان، بۆ دیاریکردنی شێرپەنجە.

لە تاقیکردنەوەکاندا کە لەسەر خانە شێرپەنجەیی یەکانی کشتوکاڵی تاقیگە ئەنجامدراون، شێوازی چەقۆی گەردیلەیی بە ڕێژەی ٩٩% سەرکەوتوو بووە لە لەناوبردنی خانەکان. هەروەها ئەم ڕێگایە لەسەر مشکەکانی تووشبوو بە وەرەمی میلانۆما تاقیکرایەوە و نیوەی ئاژەڵەکان بێ شێرپەنجە بوون.


ئەم بابەتە 12017 جار خوێندراوەتەوە