زانایان بۆنێکی کۆنی 3500 ساڵ لەمەوبەریان زیندوو کردوەتەوە کە سەر بە سەردەمی فیرعەونەکانە

پەیامی کورد   ...  زانایان بۆنێکی کۆنی 3500 ساڵ لەمەوبەریان زیندوو کردوەتەوە کە سەر بە سەردەمی فیرعەونەکانە

توێژەران دەڵێن بۆنی باستانی کە تازە زیندوو کراوەتەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئاشکراکردنی ژیانی ژنێک کە شان بەشانی فیرعەونەکان نێژراوە.

زاناکان بە دەستنیشانکردنی ئەو مادانەی کە لە مۆمیایی کردنی میسرییە کۆنەکاندا بەکارهێنراون، توانیان بۆنێک زیندوو بکەنەوە کە هی ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەرە.

ئەم بۆنە کە ناوی "بۆنی ژیانی هەتاهەتایی"یە، لە میسری کۆن بە بەکارهێنانی مۆمی هەنگ و زەیتی ڕووەکی و کۆکی درەختەکانی سەر بە خاکە دوورەکان درووستکراوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە