زانایان دەڵێن ناڕێکی کاتی خەوتن پەیوەندی بە نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە

پەیامی کورد  ...  زانایان دەڵێن ناڕێکی کاتی خەوتن پەیوەندی بە نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە

مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دەمار زۆرترینە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرترین خەوی ناڕێکیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی شێوازی خەوتنیان زۆر ناڕێکە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاترە.

دۆزینەوەکان کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڤاری Neurology بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە خەوتنی ڕێک وپێک- واتە خەوتن و خەبەربوونەوە لە کاتێکی دیاریکراودا لە ڕۆژێکدا- هۆکارێکی گرینگە بۆ ڕێگریکردن لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە لە کەسێکدا.

ماتیۆ پاوڵ پێس، نووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش لە ئۆسترالیا دەڵێت: زۆرجار پێشنیارەکانی تەندروستی خەو لەسەر بڕی پێشنیارکراوی خەوتن، کە ٧ بۆ ٩ کاتژمێرە لە شەوێکدا، بەڵام کەمتر جەخت لەسەر پاراستنی خشتەی خەوتنی ڕێک وپێک دەکرێتەوە. .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە