زانایان : شەڕی ئەتۆمی لە نێوان هێزە جیهانییەکان دەبێتە هۆی سەردەمی سەهۆڵبەندانی نوێ
پەیامی کورد ... زانایان : شەڕی ئەتۆمی لە نێوان هێزە جیهانییەکان دەبێتە هۆی سەردەمی سەهۆڵبەندانی نوێ
دەرئەنجامی پێداچوونەوەکانی گرووپێک لە زانایانی ئەمریکی نیشان دەدات کە ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی نێوان هیزە گەورەکانی جیهان دەبێتە هۆی ئەو شتەی کە " سەردەمی سەهۆڵبەندانی بچووکی ئەتۆمی " ناویان لێ ناوە ، دەبێت .
بە ووتەی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئیالەتی لووئیزیانا لە ئەمریکا ئەم " سەدە سەهۆڵبەندانە بچووکە ئەتۆمییە " لەوانەیە چەند هەزار ساڵ درێژە بخاێنێت . لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەم گرووپە لە زانایان هاتووە کە تۆفان و ڕەشەباگەلی ئاگرزا بە هۆی ئەقینەوەگەلی ئەتۆمی دووکەڵ و تۆزێکی زۆر بۆ بەرزاییەکانی کەشی زەوین دەنێرێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە