زانایەکی تری سووری تیرۆر کرا
پەیامی کورد ... زانایەکی تری سووری تیرۆر کرا
لە پارێزگای دیمەشق تەرمی زانایەکی سووری دۆزرایەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێک پێشتر هیچ پەوەندییەک لەگەڵدا نەمابوو.
سەرچاوە سوورییەکان ئەمڕۆ (یەکشەممە) سپۆتنیکیان ئاگادارکردۆتەوە کە تەرمی د لە پارێزگای دیمەشق دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو زانایە سوورییە بە سپۆتنیک-ی ڕاگەیاند: "پزیشکەکە پەیوەندییەکی بە یەکێک لە لایەنە بەرپرسەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی دیمەشق ەوە پێگەیشتووە، دواتر هەفتەی ڕابردوو داوایان لێکراوە بچێتە شوێنی کارەکەی". "دوای ئەوەی ماڵەکەی لە پارێزگای تارتووس بەجێهێشت و چووە دیمەشق، پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕا".
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی خۆی نەهێنایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پاشنیوەڕۆی دوێنێ خێزانەکەی ئاگادارکراونەتەوە کە تەرمی حەسەن ئیبراهیم لەسەر ڕێگایەکی دیمەشق دۆزراوەتەوە.
سپۆتنیک ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڕوونی چەقۆ لەسەر جەستەی ئەو زانایە سوورییە دیار بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێش کوشتنی ئەشکەنجە دراوە.
سووریا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شایەتحاڵی تیرۆرکردنی چەندین زانا و زانای ئایینی بووە. هەروەها دکتۆر حەمدی ئیسماعیل نادی یەکێک بوو لە کیمیاکارە بەناوبانگەکانی ووڵات کە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی لە دیمەشق تیرۆر کرا.
تیرۆرکردنی کەسایەتییە ئایینی و زانستییەکان لە سوریا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شەپۆلێکی نیگەرانی لای خەڵک و توێژەرانی ئەو ووڵاتەی دروستکردووە.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەمان کاتی تیرۆرکردنی د.
سەرچاوەیەکی خۆجەیی لە پارێزگای حەما بە سپۆتنیک-ی ڕاگەیاند، دوای چوونە ناو ناوچەی تەل دەهاب، چەکدارەکان تەقەیان لە ماڵان کردووە و دواتر چوونەتە ناو هەندێک ماڵەوە.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی خۆی نەهێناوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکدارە نەناسراوانە کەلوپەلیان لە هەندێک ماڵ دزیوە و لە هەمان کاتیشدا هەندێک لە دانیشتوانی ناوچەکەیان دەستگیرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت تا ئێستا ڕوون نییە چی بەسەر دەستگیرکراوەکاندا هاتووە؛ بەڵام خەڵک ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەم کەسانە کوژراون، هاوشێوەی ئەو چارەنووسەی کە بەسەر هەندێک گوندی سووریادا هات.
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە