زانیارییەکانی بێنیامین ناتانیاهوو و یائیر لاپید کەوتە دەستی هاککەران
پەیامی کورد ... زانیارییەکانی بێنیامین ناتانیاهوو و یائیر لاپید کەوتە دەستی هاککەران
ماڵپەڕی ئیسرائیلی " ڤاڵا " ڕایگەیاند کە گرووپی هاک کەری " war_dark " ی پێگەی میدیایی کەناڵی تەلەفزیۆنی " کان " ی ئیسرائیلی هاک کردووە و ئەی لە دەستڕەس بوون دەرهێناوە .
ئەم ماڵپەڕە لە بەردەوامیدا رایگەیاند کە ئەم تیمە هاککەرە سەرکەوتوو بووە تاکوو پێگەی داتاکان کە نزیکەی ٩،٥ میلیۆن دۆسیەی لەوانەش داتاکانی پەیوەندیدار بە یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیلی و هەروەها بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ووڵاتە هاک بکات .
هاککەرەکان زانیاریگەلی ووردی ٨٣٠٠ دۆسیەیان بڵاو کردەوە کە لەوانەش بریتی لە ناو ، ناسنامە ، بەرواری لەدایکبوون و مافی دەنگدانە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە