زانیارییەکی زۆر گرینگ و مەترسیدار لە لایەن پزیشکێکی گەریلای قەندیل ەوە بڵاو دەکرێتەوە

پەیامی کورد     ...    زانیارییەکی زۆر گرینگ و مەترسیدار لە لایەن پزیشکێکی گەریلای قەندیل ەوە بڵاو دەکرێتەوە

پزیشكێك له‌ قه‌ندیل ه‌وه‌ زانیاری گرینگ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌ینێت، " ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كی هه‌ر شاندێكین كه‌ بیانه‌وێت له‌ڕاستیه‌كان بكۆڵنه‌وه‌".
د.باگەر بارام پزیشك لەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕایگەیاندووە "چەكی كیمیایی قەدەغەكراو لەدژی گەریلا بەكاردەهێنرێت لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە، دەبێت هیچ كەس ولایەن‌ و دەوڵەتێك ئەمە قبووڵ نەكات، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندی بەكورد و كوردستان‌و گەریلاوە هەیە، ناوەندە نێودەڵەتییەكان بێدەنگن".
ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت:"لەڕاستییدا ئەو چەكەی ئێستا دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێت، لەلایەن هەموو ووڵاتانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام هەندێك دەوڵەت هاوكاری و پشتیوانی دەوڵەتی توركیان‌و هەندێكیشیان بێدەنگیان هه‌ڵبژاردوه‌".
ئه‌و پزیشكه‌ گه‌ریلایه‌ ئاشكراشی ده‌كات، "دەیسەلمێنم چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە و هەندێك ڤیدیۆش تۆماركراوە كە دەتوانین وەك بەڵگە بیخه‌ینه‌ڕوو كه‌ پشتڕاستی دەكاتەوە كیمیایی لەدژی گەریلا بەكارهێنراوە".
زانیاری ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، له‌ئێستادا توركیا لەهەندێك كارگە دەتوانێت مادەی كیمیایی ئامادەبكات‌و ئەو مادانەی كە مەترسییان هەیە لەشاخ درووستی دەكات لەدژی گەریلا بەكاری دەهێنێت.
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئەو گازەی بەكاردەهێنرێت ئۆكسیژن لەو ناوچانەدا ناهێڵێت كە تێیدا بەكاردەهێنرێت، ئەمەش نەك بۆ مرۆڤ، بەڵكوو بۆ زیندەوەران‌و ژینگەیش زیانی گەورەی هەیە، كاریگەری گازەكە لەسەر مرۆڤ، زیاتر كار لەهەناسەو پێست دەكات‌و بەزوویی كاریگەرییەكانی بەدیاردەكەوێت".
سه‌باره‌ت به‌جۆرى گازه‌كه‌ش ووتى:"بەهۆی نەبوونی تەكنیك‌ و ئامێری پێشكەوتوەوە نەمانتوانیوە جۆری ئەو گازە كیمیایی یانە ئاشكرابكەین كە بەكاردەهێنرێت، ئەگەر ئامێری پێشكەوتوو هەبێت دەتوانین ئاشكرای بكەین كە چەند جۆری گازی كیمیایی بەكاردەهێنرێت، بەڵام كاتێك تەرمی گەریلاكان دەبینین دەزانین كمیاییەكی زۆرو توند بەكاهێنراوە".
له‌كۆتاییشدا داواده‌كات، شانده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ خۆیان ده‌ستپێبكه‌ن، وه‌كوو ووتى:"ئێمەیش هاوكاریان دەبین، ئەوەی هەیە بەقسە نابێت، بۆیە پێویستە شاندێكی شارەزا بێت‌و بەچاوی خۆیان ببینین كە كیمیایی بەكارهێنراوە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوه‌".
ناوەندی ڕاگەیاندن‌ و چاپەمەنی هەپەگەش ڕۆژى ٢٤ی مانگی ڕابردوو بڵاویكردەوە، لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورك ٣٢٣ جار چەكی كیمیایی لەهەرێمەکانی گەریلا بەکارهێناوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە