زانیاری بەڕێوبەرە باڵاکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاک کرا

پەیامی کورد   ...  زانیاری بەڕێوبەرە باڵاکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاک کرا

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە گرووپێکی هاکەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سیستەمی کۆمپانیاکانی هاک کردووە و هەندێک ئیمەیل و بەڵگەنامەی ئەکاونتی کارمەندەکانیان دزیوە.

کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاکەرەکان لەلایەن حکوومەتی ڕووسیا سپۆنسەرکراون و توانیویانە بچنە ناو ئەکاونتی ئیمەیلی کۆمپانیاکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەو پێشێلکارییە دەریدەخات کە هاککەرەکان سەرەتا مایکرۆسۆفتیان کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی بزانن کۆمپانیاکە چی لەبارەی کارەکانیانەوە دەزانێت.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە