زانیاری سەبارەت بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکەین
پەیامی کورد ... زانیاری سەبارەت بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکەین
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی جێگیرده‌كرێت و حكوومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیش بۆئه‌و مه‌به‌سته پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگیان ده‌بێت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندووە سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌كه‌ن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك باس له‌دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، به‌ڵكوو نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار جێگیرده‌كرێت.
ووتیشی، "حكوومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیان كردوه بۆئه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار جێگیربكرێت، به‌جۆرێك ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به ١٤٧ دینار یاخود ١٤٨ هه‌زار دینار، چوونكه ئێستا بانكی ناوه‌ندی ١٠٠ دۆلار به ١٤٨ هه‌زار دینار ده‌خاته بازاڕه‌وه".
شیروان میرزا ره‌تیشیكرده‌وه، به‌مزوانه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردابێت و ئاشكرایكرد، ئه‌و نرخه‌ی ئێستا بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌ت جێگیریده‌كه‌ن، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه ده‌مێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە