زانیاری سەبارەت بە ووشکەساڵی بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... زانیاری سەبارەت بە ووشکەساڵی بڵاو دەکرێتەوە !!
بەڕێوبەری کەشناسی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت ئەوەش وادەکات مەترسی ووشکەساڵی بڕەوێتەوە ، دەشڵێت " ئەمساڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە به‌ڵام له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه . "
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند : ئاماژەی بەدۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دا و ووتی"هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه كه ئه‌م به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌توانیین بڵێن له‌ماوه‌ی 24ڕۆژی ڕابردوو، دوا باران 22/12 ی ساڵی ڕابردووه له هه‌رێمی كوردستان باریوه، كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه بۆته ڕێگرێك له هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی هه‌ره‌زۆری بارانه‌كه‌ی ساڵانه كه ده‌بارێت له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ربوونیه‌تی به نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه، ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دابڕانێك درووست بوو نه‌هات بۆ ناوچه‌كانی ئێمه ، وایكرد له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوو بارانبارین له ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار نه‌كرێت. "
فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی بەجیاوازی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ کرد لەو ڕووەوە ووتی" بێگومان وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵیش جیاوازییەكی تری هه‌بوو هه‌م له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارین كه له‌هه‌رێمی كوردستان له 1/10 وه ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی مانگی پێنج به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تاوه بارانبارین دواكه‌وتبو دوابه‌دوای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌م دابڕانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردو كه باران نه‌باریوه ئه‌مانه هه‌موی بونه هۆكارێك بۆ بونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌تایبه‌تی لای "برا جووتیاره‌كان " كه ئه‌مان چینی یه‌كه‌من كه زیانمەندده‌بن به‌هۆی دابڕانی بارانبارین به‌تایبه‌ت كه‌وه‌رزی داچاندن له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی مانگی 11 و سه‌ره‌تای مانگی 12 ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرفت بۆیان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دواكه‌وتنه به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانیین بڵێن لەدوێنێ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوباره کەوتۆتە ژێر كاریگه‌ی نزمه پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕو له ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه. "
هەروەها راشیگەیاند،" سه‌باره‌ت به ووشكه ساڵی بێگومان ئێمه له‌ناو وه‌رزی بارانبارینیین، مانگێك تێپه‌ڕبوه له‌وه‌رزی زستان، له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتوه به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانانه‌ی كه‌باریون ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن له‌داهاتودا به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینیده‌كرێت له ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه كه ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ووشكه‌ساڵیش كه باسده‌كرێت لاوازببێت.
ئاماژە بەوەش دەکات،" ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ئاماری ئه‌و ڕێژانه‌ی كه بارانباریوه و تۆماركراوه به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارساڵ بێگومان ڕێژه‌كه كه‌متره كه ئه‌مه بوو بوه هۆی دله‌ڕاوكێ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت كه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت. "
بەڕێوبەری کەشناسی هەرێم ئەوەشی ووت " ئه‌و ڕێژانه‌ی كه باران بارینی ئەمساڵە به‌جیاوازی شوێنه‌كان ده‌بینیین له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای وه‌رزی بارانبارین ڕێژه‌كه باشتربوو ده‌توانیین بڵێن له‌و سنوورانه په‌ڵه‌ی داوە "به‌زاراوه كشتوكاڵیه‌كه‌ی وه‌كوو باسده‌كرێت " به‌ڵام له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه "له‌ڕووی كشتوكاڵیه‌وه
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە