زانیاری نهێنی
پەیامی کورد ... زانیاری نهێنی
زانیاری نهێنی دەربارەی رابەری نوێی داعش
بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی، کە بە (حاجی زەید) ناسراوە، وەک لەپێگەکەی لە نێو ئەو گرووپە ناسراوە سەرپەرشتیاری دادگایی و دەستە شەرعییەکان بووە.
جگە لەو نازناوە چەندین ناوی خوازراوی هەیە، وەک "ئەبوو خەتابی عێراقی" و، "ئەبوو ئیسحاق". ئەو کەسایەتیەش نزیکەی ساڵێکە لە تورکیاوە گەڕاوەتە سووریا.
زۆربەی ئەو زانیارییانەی لەبارەی ژیانی سومەیدعی کۆکراونەتەوەو پێشتر بڵاونەکراونەتەوە، لەڕێگەی ئەو کەسایەتیانەوە بووە کە زۆر نزیکی بوونەو، بەبازنە داخراوەکانی هەژمار دەکران و، پێشکەش بە حکوومەتی عێراقی کراوە. زۆربەی زانیارییەکانی ووردەکاری زۆری لەخۆ گرتووە.
زانیارییەکان باس لە ڕۆڵی ئێستای سومەیدەعی دەکرێ لەنێو داعش و، ناویشی بەهێزەوە خراوەتەروو بۆ ڕابەرایەتی کردنی ئەو گرووپە وەک (ئەمیری موئمنین) نێو گرووپە جیهادییەکانی سووریا.
یەکێک لەئاماژە بەهێزەکانی پاڵپشتی کردنی ئەوەیە، کە لەکاندیدە دەگمەنەکانن لەوەی ئەو لەنەوەی پێغەمبەرەو ، ئەمەش تایبەتمەندییەکی لەبەرچاو گیراوە بۆ گرووپە جیهادییەکان وەک داعش، هاوکات لەهەمان هۆزی موفتی گرووپی سوننەکانی عێراق ە، کە لەلایەن مەهدی بین ئەحمەد سومەیدەعی، ڕابەرایەتی دەکرێت.
بۆیە ئەمرۆ داعش لەهەموو کاتێک پێویستی بە بەکراوندی ڕەچەڵەکی هەیەو، ئەمەش پێچەوانەی ڕێبەری پێشووی بوو کە تورکمانی بووەو عەرەب نەبوو، کە ئەو لەسەر نیازپاکی ڕابەرایەتی لەپاش بەغدادی بەدەست هێنابوو.
سومەیدەعی لەساڵی ۲۰۱۳ پەیوەندی بەداعش کرد، پێش ئەوەی ئەبووبەکر بەغدادی، هەردوو گرووپی عێراقی و سووری لەچوارچێوەی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراش و شام) کۆبکاتەوە، چوونکە پێش ئەوە سومەیدەعی ئەندامی گرووپی ئەنساڕو ئیسلام بووە، کە گرووپێکی کۆنی جیهادییەکان بوون لەهەرێمی کورستان لەباکووری عێراق بوو.
ئەو گرووپە لەکۆنە جیهادییەکانی ئەفغانستان و چیچان پێکهاتبوون و لەساڵی ۲۰۰۱ پاش جیابوونەوەیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستانی عێراق تووندڕەو، دروستبوو.
ئەو بزووتنەوەیە لە ماوەی ڕابردوو دژی ڕژێمەکەی سەددام حسێن شەڕی دەکردو دواتر دیان دژی کوردەکانیش شەڕیان هەڵگیرساند، کە لەهەشتایەکان و نەوەتەکان درێژەی کێشا، تاکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان عێراق یشی داگیر کرد بەردەوام بوون.
سومەیدەعی تا پەیوەندی کردنی بەداعش لەگەڵ جەنگاوەرە کۆنەکانی ئەنسار لەپەیوەندی دابووە،و، زۆربەی کارە جیهادییەکانینی شیان بەرەو سووریا گواستەوە.پاش ئەوەی قەیران و ئاڵۆزییەکانی سووریا بەرەو شەڕی تایفی هەنگاوی نا و، گرووپەکەی ئەوانیش ڕۆڵێکی سەرەکی بیی، چوونکە چەندین پێگەو ناوچەیان کۆنترۆڵ کرد.
لەهەمان کاتیشدا، زۆربەی سەرکردەو ڕابەرانی ئەنساروئیسلام، پشتیانلەو گرووپە کردو، بەرەو گرووپێکی ئسووڵی تووندڕەوتر هەنگاویان نا، ئەویش لە چوارچێوەی داعش گیرسانەوەو، لەباکووری سووریاش دەستیان بەدروستکردنەوەی گرووپی جیاوازیی جیهادی کردەوە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە