زانیاری نوی سەبارەت بە کارەبای نیشتیمانی بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... زانیاری نوی سەبارەت بە کارەبای نیشتیمانی بڵاو دەکرێتەوە
سەرەڕای ئەوەی مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رۆژانە ١٩-٢١ کاتژمێری کارەبای نیشتیمانی بەهاووڵاتیان دراوە، بەڵام بەرپرسانی کۆنتڕۆڵی کارەبا جەخت دەکەنەوە خواست لەسەر کارەبا لەوەرزی هاوین دا زیاد دەبێت و بەوپێ یەش گۆڕانکاری لەخشتەی پێدانی کارەبادا دەکرێت.
سالار حیسامەدین، بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ساڵانی رابردوو بەگشتی لەوەرزی هاویندا کارەبایەکی باش بەهاوڵاتیان دراوە کە لە سەرووی ٢٠ کاتژمێر بوە، هیواخوازین ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا رێژەی بڕینی کارەبای نیشتیمانی لەچەند کاتژمێرێکی کەم دایە و وەک حکوومەت بەرنامەیان وایە ئەمساڵیش رێژەیەکی باشی کارەبا بەهاووڵاتیان بدرێت.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وەرزی هاوین، خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا وەک هۆیەکی فێنک کردنەوە زیاتر بوە و بەهۆیەش لەمانگی حوزەیراندا گۆڕانکاری لەخشتەی پێدانی کارەبادا دەکرێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە